زێدان بەم هەواڵە دڵی مەدریدییەكانی خۆشكرد

16/04/2019 - 09:15 بڵاوکراوەتەوە لە وەرزش/جیهانی

 

زێنەدین زێدانی فەرەنسی و راهێنەری یانەی ریال مەدرید دڵتەنگی خۆی بۆ ئەنجامی یارییەكەی دوێنێیان بەرامبەر لیگانێس كە بە ئەنجامی (1 – 1) یەكسانبوون ، دەربری بەڵام لەهەمان كات دڵی هاندەرانی تیپەكەی خۆش كرد".

زێدان لەلێدوانێكیدا وتی : " لەراستیدا یاریم بە ڤاسكوێز كرد بۆ ئەوەی بتوانین یارییەكە ببەینەوە ، بەڵام بۆ ئێمە زۆر قورس بوو ، بۆ ئەویش قورس بوو چونكە ئەستەمە بە (15) خولەك بتوانیت ئەنجامەكە یەكلایی بكەیتەوە".

وەك دڵخۆشكردنی مەدریدییەكانیش ، زێدان وتی : " ئەوەی لەسەرمان پێویستە بەرێكردنی ئەم وەرزەیە بەباشترین شێوە ، بەڵام دڵنیاتان دەكەمەوە ، وەرزی داهاتوو تیپەكەمان دەگەرێتەوە ئاستی جارانی خۆی".