رۆناڵدۆ دوو یاریزانی ریال مەدرید دەباتە یوڤینتۆس

23/04/2019 - 17:47 بڵاوکراوەتەوە لە وەرزش/جیهانی

 

كریستیانۆ رۆناڵدۆی پورتوگالی و ئەستێرەی یانەی یوڤینتۆس لە هاوینی داهاتوو دوو یاریزانی ریال مەدرید دەباتە ریزەكانی".

رۆژنامەی كوریری دیلۆ سپۆرتی ئیتاڵی بڵاوی كردەوە ، كریستیانۆ رۆناڵدۆ دەیەوێت هەردوو یاریزان رافائێل ڤاران و ئیسكۆ بگوازێتەوە شاری تۆرینۆ".

سەرچاوەكە دەڵێت : " رۆناڵدۆ داوای لە كارگێری تیپەكەی كردووە یانەی ریال مەدرید رازی بكەن بۆ ئەوەی ئیسكۆی یاریزانی ناوەراست و ڤارانی بەرگریكار بگوازنەوە یاریگای ئەلیانز ستادیۆم".