تەنها بەم مەرجە , بەرشلۆنە رازییە كۆتینهۆ بفرۆشێت

23/04/2019 - 19:50 بڵاوکراوەتەوە لە وەرزش/جیهانی

 

رۆژنامەیەكی ئیسپانی بڵاوی كردەوە ، یانەی بەرشلۆنە رازی بووە ئەستێرەیەكی خۆی بداتە هەر یانەیەك كە بیەوێت بۆندی لەگەڵ واژۆ بكات بەڵام بۆ ئەمەیان مەرجی خۆی هەیە".

رۆژنامەی سپۆرتی ئیسپانی دەڵێت : " یانەی بەرشلۆنە دەیەوێت لەكۆتایی ئەم وەرزە كۆتینهۆ بخاتە بازاری گواستنەوەی یاریزانان و دەستبەرداری بێت بەڵام بۆ ئەمەیان ئامادە نییە بە كەمتر لە (100) ملیۆن یۆرۆ بیفر‌وشێت".

سەرچاوەكە دەڵێت : " هەریەكە لە یانەكانی پاریس سان جێرمان و مانچستەر یونایتد و چێڵسی دەیانەوێت بۆند لەگەڵ كۆتینهۆ واژۆ بكەن ، بەڵام پێناچێت بەو مەرجەی بەرشلۆنە رازی بن و (100) ملیۆن یۆرۆ بدەنە یانە كەتەلۆنییەكە".