ریال مەدرید لەگەڵ یاریزانێكی نوێ دەستی بە گفتوگۆكردن كرد

23/04/2019 - 20:15 بڵاوکراوەتەوە لە وەرزش/جیهانی

 

ماڵپەرێكی فەرەنسی بڵاوی كردەوە ، یانەی ریال مەدرید دەستی بە گفتوگۆكردن كردووە لەگەڵ یاریزانێكی ئەڵمانی كە لە یانەی مانچستەر سیتی یاری دەكات".

ماڵپەری (le10sport)ـی فەرەنسی ئاشكرای كردووە : "یانەی ریال مەدرید دەیەوێت بۆند لەگەڵ یاریزانی ئەڵمانی گۆندوگان واژۆ بكات كە لەریزی یانەی مان سیتی یاری دەكات".

سەرچاوەكە دەڵێت : " یانەی ریال مەدرید دەیەوێت دەستبەرداری تۆنی كروسی ئەڵمانی بێت بۆ ئەمەش دەیەوێت گۆندوگان بكاتە جێگرەوە بەتایبەت لەدوای بێ هیوابوونی لە گواستنەوەی پۆل پۆگبای فەرەنسی".