بۆسكیتس دەیەوێت سیناریۆی بەدەستهێنانی لالیگا بەمشێوەیە بێت

24/04/2019 - 11:27 بڵاوکراوەتەوە لە وەرزش/جیهانی

 

سێرجیۆ بۆسكیتسی ئیسپانی و ئەستێرەی هێڵی ناوەراستی یانەی بەرشلۆنە باس لە سیناریۆی بەدەستهێنانی نازناوی لالیگا دەكات و هیوایەكی هەیە".

بۆسكیتس لە لێدوانێكیدا وتی : " ئێمە زۆر دڵخۆشین بەوەی لەم وەرزە روودەدات ، وەرزێ زەحمەت بوو بەڵام تێدا سەركەوتووبووین ، بەئاستێكی بەرز بەدیاركەوتین و هەنگاوێك لە بردنەوەی نازناوەكە دوورین".

وتیشی : " ئێمە گرنگی بەیاری ئەمشەوی ئەتلەتیكۆ مەدرید نادەین ، نامانەوێت ئەمشەو نازناوەكە یەكلایی ببێتەوە ، هیوادارین رۆژی شەممە لەیاری بەرامبەر یانەی لیڤانتی نازناوی خولی ئیسپانی یەكلایی بكەینەوە و لەبەردەم هاندەرانمان ئاهەنگ بگێرین".