لازیۆ بەربەستی میلانی بڕی و گەیشتە یاری كۆتایی جامی ئیتاڵیا

25/04/2019 - 08:42 بڵاوکراوەتەوە لە وەرزش/جیهانی

 

لەجامی یانەكانی ئیتاڵیا یانەی میلان نەیتوانی لە یانەی لازیۆ بباتەوە و بە دۆراندنی بە ئەنجامی (1 – 0) ماڵئاوایی كرد".

تاكە گۆڵی یارییەكە كۆریا لەخولەكی 58 تۆماریكرد و یانەكەی كردە خاوەن سەركەوتن و گەیشتنە یاری كۆتایی جامی ئیتاڵیا".

لازیۆ لەیاری كۆتایی بەرامبەر براوەی یاریی نێوان فیۆرینتینا و ئەتلەنتا یاری دەكات.