سوارێز بۆ ماوەی (6) هەفتە لەیاریكردن دووردەكەوێتەوە

11/05/2019 - 08:52 بڵاوکراوەتەوە لە وەرزش/جیهانی

 

رۆژنامەیەكی ئیسپانی بڵاوی كردەوە ، لویس سوارێزی ئۆروگوایی و ئەستێرەی یانەی بەرشلۆنە بۆ ماوەی (6) هەفتە لەیاریگاكان دووردەكەوێتەوە".

رۆژنامەی ماركای ئیسپانی دەڵێت : " لەیاری گەرانەوەی قۆناغی پێشكۆتایی چامپیۆنس لیگ كە بە دۆراندنی بەرشلۆنە كۆتایی هات بەرامبەر یانەی لیڤەرپوول ، لویس سوارێز دووچاری پێكان بوو".

سەرچاوەكە دەڵێت : " بەهۆی ئەم پێكانەوە ، سوارێز بۆ ماوەی (6) هەفتە لەیاریكردن دووردەكەوێتەوە ، هەر بەمهۆیەوە ناتوانێت بەشداری یارییەكانی گەڕی (37 و 38)ـی خولی ئیسپانی بكات ، هەروەها لەیاری كۆتایی جامی شای ئیسپانیا بێ بەش دەبێت".