خامێس دەبێتە دژی ریال مەدرید

14/05/2019 - 11:46 بڵاوکراوەتەوە لە وەرزش/جیهانی

 

یانەی ئەتلەتیكۆ مەدریدی ئیسپانی هەوڵەكانی خۆی چڕكردۆتەوە بۆ گواستنەوەی ئەستێرەیەكی كۆڵۆمبی كە لەریزەكانی یانەی بایرن میونخ یاری دەكات".

بەرنامەی ئێلچیرینگیتۆی ئیسپانی ئاشكرای كردووە ، یانەی ئەتلەتیكۆ مەدرید دەیەوێت بۆند لەگەڵ خامێس رۆدریگێز واژۆ بكات كە ئێستا بەشێوەی خواستن یاری بۆ یانەی بایرن میونخ دەكات".

سەرچاوەكە دەڵێت : " خامێس دەبێتە شوێنگرەوەی گریزمان كە لەم هاوینە پەیوەندی بە یانەی بەرشلۆنە دەكات ، بۆ ئەمەش یانەی ئەتلەتیكۆ مەدرید دەبێت (42) ملیۆن یۆرۆ بداتە یانەی ریال مەدرید".