بەفەرمی ... گواردیۆلا بەباشترین راهێنەری پرێمەرلیگ دەستنیشانكرا

15/05/2019 - 09:05 بڵاوکراوەتەوە لە وەرزش/جیهانی

 

پیپ گواردیۆلای ئیسپانی و راهێنەری یانەی مانچستەر سیتی بەشێوەیەكی فەرمی بەباشترین راهێنەری خولی ئینگلیزی دەستنیشانكرا".

ئەژماری فەرمی پرێمەرلیگ لە تویتەر بڵاوی كردەوە : " دوای ركابەرییەكی زۆر بەرامبەر هەریەكە لە یۆرگن كلۆپی راهێنەری لیڤەرپوول و نونو سانتۆی راهێنەری ولڤەرهامپتۆن و ماوریسیو پۆكیتینهۆی راهێنەری یانەی تۆتنهام ، پیپ گواردیۆلا بەباشترین راهێنەری ئەم وەرزە دەستنیشانكرا".

بردنەوەی ئەم خەڵاتە لەكاتێكدایە ، گواردیۆلا بۆ جاری دووەم لەم وەرزە بووە پاڵەوانی خولی ئینگلیزی دوای ئەوەی بەجیاوازی خاڵێك پێش یانەی لیڤەرپوول هات".