گاریس بێل تەنها بەم مەرجە ریال مەدرید بەجێدەهێڵێت

15/05/2019 - 10:23 بڵاوکراوەتەوە لە وەرزش/جیهانی

 

رۆژنامەیەكی ئینگلیزی بڵاوی كردەوە ، گاریس بێل بۆ رۆیشتن لە ریزەكانی ریال مەدرید مەرجی هەیە و نایەوێت بەخێرایی ریزی یانەكەی بەجێبهێڵێت".

رۆژنامەی میرەری بەریتانی دەڵێت : " گاریس بێل بەهەموو شێوەیەك گەرانەوەی بۆ ریزەكانی یانەی تۆتنهام رەتدەكاتەوە و نایەوێت جارێكی دیكە بگەرێتەوە ریزی ئەم یانەیە ، بەڵكو دەیەوێت لە مەدرید بمێنێتەوە".

سەرچاوەكە دەڵێت : " بۆ رۆیشتن لە ریال مەدرید ، گاریس بێل تەنها یەك مەرجی هەیە ئەویش پەیوەندیكردنە بە یانەیەكی گەورە و مووچەی ساڵانەكەی بگەینێتە سەروو (600) هەزار جونەیهی ئیسترلینی".