ئەتلەتیكۆ مەدرید شوێنگرەوەی گریزمانی ئاشكراكرد

15/05/2019 - 10:56 بڵاوکراوەتەوە لە وەرزش/جیهانی

 

یانە ئەتلەتیكۆمەدرید شوێن گرەوەی گریزمانی دەست نیشان كردووە كە رەنگە لە هاوینی داهاتوو پەیوەندی بە ریزەكانی یانەی بەرشلۆنە بكات".

ماڵپەری كاڵچۆ میركاتۆی ئیتاڵی رایگەیاندووە دییگۆ سیمیۆنی راهێنەری یانەی ئەتلەتیكۆمەدرید دەیەوێت بۆ شوێن گرتنەوەی گریزمان گرێبەست لەگەڵ پاوڵۆ دیبالای هاونیشتیمانی واژوو بكات كە لە ریزەكانی یۆڤنتۆس یاری دەكات".

یۆڤنتۆس لاری نیە لەسەر رۆیشتنی پاوڵۆ دیبالا لە ریزەكانیدا ، ئەم یاریزانە ئەرژەنتینیەش زیاتر لە جارێك رایگەیاندووە دەیەوێت لەكۆتایی ئەم وەرزە لە تیپەكە بروات".