مباپی ترسی خستە دڵی مێسییەوە

19/05/2019 - 09:10 بڵاوکراوەتەوە لە وەرزش/جیهانی

 

كیلیان مباپی فەرەنسی و ئەستێرەی یانەی پاریس سان جێرمان بە تۆماركردنی دوو گۆڵ هەرەشەی لە لیۆنێل مێسی ئەرجەنتینی كرد بۆ بەدەستهێنانی خەڵاتی پێڵاوی زێرین".

مباپی لەیارییەكەی دوێنێ بەرامبەر یانەی دیگۆن دوو گۆڵی تۆماركرد ، كۆی گۆڵەكانی ئەم وەرزەی بۆ (32) گۆڵ بەرزكردەوە ، ئێستاش پێشەنگی گۆڵكارانی گرتووە".

مێسی پێش ئەنجامدانی یارییەكەی ئەمرۆ كە دواین یاری ئەم وەرزەیە ، خاوەنی (34) گۆڵە و پلەی یەكەمی ریزبەندی پێلاوی زێرینی گرتووە ، لەكاتی تۆمارنەكردنی گۆڵ لەیارییەكەی ئەمرۆ ، مباپی پێویستی بە (2) گۆڵ دەبێت لەدواین یاریدا بۆ ئەوەی پێشەنگ لە ئەستێرە ئەرجەنتینییەكە وەربگرێت".