گواردیۆلا : بەدەستهێنانی (3) نازناوی ناوخۆیی لە چامپیۆنس لیگ قورسترە

19/05/2019 - 09:29 بڵاوکراوەتەوە لە وەرزش/جیهانی

 

پیپ گواردیۆلای ئیسپانی و راهێنەری یانەی مانچستەر سیتی دوای بردنەوەی نازناوی جامی ئینگلتەرا و بردنەوەی لە یانەی واتفۆرد بە ئەنجامی (6 – 0) ستایشی ئاستی تیپەكەی دەكات".

گواردیۆلا لە لێدوانێكیدا وتی : " من عاشقی چامپیۆنس لیگم ، بەڵام بردنەوەی سێ نازناوی ناوخۆیی لە بردنەوەی یانە پاڵەوانەكانی قورسترە".

گواردیۆلا وتیشی : " راستە ئێمە باشترین نین ، بەڵام لەنێو باشترینەكانین ، كە بۆ جاری یەكەم لەمێژوودا سێ نازناوە ناوخۆییەكە ببەینەوە".