نامەیەك لە رۆناڵدۆوە بۆ ئەلێگری

19/05/2019 - 09:34 بڵاوکراوەتەوە لە وەرزش/جیهانی

 

كریستیانۆ رۆناڵدۆی پورتوگالی و ئەستێرەی یانەی یوڤینتۆس پەیامێك ئاراستەی ماسیمیلیانۆ ئەلێگری راهێنەری یانەی خانمە پیرەكە دەكات".

دۆن لە نامەیەكدا لە ئەژماری فەرمی خۆی لە تویتەر بڵاویكردۆتەوە دەڵێت : " زۆر سوپاس میستەر ئەلێگری ، بەیەك ساڵ كاركردن لەگەڵ تۆ خۆشمویستی ، تۆ بەراستی راهێنەرێكی گەورەی".

وتیشی : " یەكێكی لە باشترین راهێنەرەكانی جیهان ، من زۆر دڵخۆشبووم بە كاركردن لەگەڵ تۆ ، سوپاس بۆ هەموو شتێك".