مباپی : مێسی شایستەی خەڵاتی تۆپی زێرینە

21/05/2019 - 08:48 بڵاوکراوەتەوە لە وەرزش/جیهانی

 

كیلیان مباپی فەرەنسی و ئەستێرەی یانەی پاریس سان جێرمان دانی بەوەنا لیۆنێل مێسی ئەرجەنتینی شایستەی خەڵاتی تۆپی زێرینە بۆ باشترین یاریزانی جیهان".

مباپی لە لێدوانێكیدا بۆ رۆژنامەی موندو دیپۆرتیفۆی ئیسپانی وتی : " مێسی شایستەی بەدەستهێنانی خەڵاتی تۆپی زێرینە ، دەركردنی تیپەكەی لە چامپیۆنس لیگ بەمانای ئەوە نایەت ئەم یاریزانە لەركابەرییەكە دووربخرێتەوە".

وتیشی : " مێسی سەلماندوویەتی باشترینی جیهانە ، ئەو بەردەوام ئاستی بەرز پێشكەش دەكات ، لەسەرەتای ساڵەوە تا سەرەتای مانگی رابردوو لە لووتكەدابووە و ئێستاش لەسەر ئەو ریتمە بەردەوامە".