رۆناڵدۆ داوا دەكات ئەم راهێنەرە ببێتە راهێنەری یوڤینتۆس

21/05/2019 - 08:53 بڵاوکراوەتەوە لە وەرزش/جیهانی

 

دوای رۆیشتنی ماسیمیلیانۆ ئەلێگری لە پۆستی مەشقدانەوەی یانەی یوڤینتۆس ، كریستیانۆ رۆناڵدۆ داوای راهێنەرێك دەكات بۆ وەرگرتنی ئەم پۆستە".

رۆژنامەی توتو سپۆرتی ئیتاڵی ئاشكرای كردووە : " كریستیانۆ رۆناڵدۆ دەیەوێت خۆزێ مۆرینهۆ وەك راهێنەری نوێی یانەی یوڤینتۆس دەستبەكاربێت و لە شوێنی ئەلێگری دەستنیشان بكرێت".

رۆژنامەكە دەڵێت : " لەئێستادا هەریەكە لە راهێنەران (مۆرینهۆ و كۆنتی و پۆكیتینهۆ و دیدی دیشامپ و ئینزاگی و گاسپرینی و میهالۆڤیچ) پاڵێوراون بۆ مەشقدانەوەی یوڤینتۆس ، بەڵام رۆناڵدۆ مۆرینهۆی دەستنیشانكردووە".