كیكی سیتین لەبارەی مەشقدانەوەی بارسا روونكردنەوە دەدات

21/05/2019 - 08:58 بڵاوکراوەتەوە لە وەرزش/جیهانی

 

كیكی سیتینی راهێنەری پێشووی یانەی ریال بیتیس لەبارەی وەرگرتنی پۆستی مەشقدانەوەی بەرشلۆنە روونكردنەوە دەدات".

سیتین كە بەخواستی خۆی ریزەكانی ریال بیتیسی جێهێشت ، بۆ رادیۆی ماركا وتی : " بەرشلۆنە بەراستی راهێنەرێكی زۆر نایابی هەیە ، دووجار لەسەر یەكتر بووە پاڵەوانی لیگا".

وتیشی : " بەرشلۆنە لەگەڵ ڤالڤێردی ئاستێكی نایاب پێشكەش دەكات ، یاری جوان نمایش دەكەن ، بەڵام وێرای ئەوەش ئەگەر رۆژێك لە رۆژان ئەم هەلەم بۆ برەخسێت ، ئەوە خۆشحاڵ دەبم پۆستی راهێنەرایەتی بەرشلۆنە وەربگرم".