ئینتەرمیلان دوو ئەستێرەی بایرن میونخ دەباتە ریزەكانی

21/05/2019 - 09:02 بڵاوکراوەتەوە لە وەرزش/جیهانی

 

رۆژنامەیەكی ئەڵمانی بڵاوی كردەوە ، یانەی ئینتەرمیلان دەیەوێت دوو ئەستێرەی یانەی بایرن میونخی ئەڵمانی بباتە ریزەكانی".

رۆژنامەی بێڵدی ئەڵمانی روونی كردەوە : " یانەی ئینتەرمیلان دەیەوێت هەردوو یاریزان جیرۆم بواتینگ و ئاریان رۆبن بباتە یاریگای جیۆزێپی میاتزا".

سەرچاوەكە دەڵێت : " یانەی ئینتەرمیلان ئامادەیە بە (20) ملیۆن یۆرۆ بواتینگ بباتە ریزەكانی ، ئاریان رۆبنیش بەشێوەی خۆرایی بگوازێتەوە ئیتاڵیا ، چونكە ئەم یاریزانە بۆندەكەی كۆتایی پێهات و ئێستا بێ یانەیە".