مێسی بۆ جاری شەشەم لەمێژوودا پێڵاوی زێرینی بەدەستهێنا

25/05/2019 - 09:34 بڵاوکراوەتەوە لە وەرزش/جیهانی

 

لیۆنێل مێسی ئەرجەنتینی و ئەستێرەی یانەی بەرشلۆنە بۆ جاری شەشەم لەمێژوودا خەڵاتی پێڵاوی زێرینی بەدەستهێنا".

مێسی دوای تۆماركردنی (36) گۆڵ لەم وەرزەی خولی ئیسپانیا وەك باشترین گۆڵكاری ئەم وەرزەی خولەكانی ئەوروپا دەستنیشان كرا".

مێسی جاری یەكەم لە وەرزی (2009 – 2010) توانی یەكەم پێلاوی زێرین بەدەستبهێنێت ، لەم وەرزەش بەجیاوازی (3) گۆڵ پێش كیلیان مباپی فەرەنسی كەوت و پێشبركێیەكەی بردەوە".