سەڵاح لە لیستی باشترینەكانی ئینگلتەرا دوورخرایەوە

25/05/2019 - 09:46 بڵاوکراوەتەوە لە وەرزش/جیهانی

 

رابیتەی یاریزانە پیشەگەرەكانی ئینگلتەرا (PFA) لیستی یاریزانانی بڵاوكردەوە كە پاڵێوراون بۆ خەڵاتی باشترینەكانی ئەم وەرزەی پرێمەرلیگ".

وەك لە لیستەكە دیارە ، هەریەكە لە (محمد سەڵاح) یاریزانی لیڤەرپوول و (ئۆبامیانگ) یاریزانی ئەرسناڵی تێدا نییە كە هەردوو یاریزانەكە شان بە شانی سادیۆ مانێ بوونە گۆڵكاری خولی ئینگلیزی".

لە لیستی باشترینەكان ناوی هەریەكە لە یاریزانان (سێرجیۆ ئەگوێرۆو رەحیم ستێرلینگ و بێرناردۆ سیلڤا و ڤان دایك و سادیۆ مانێ ئیدین هازارد دێت ، كە ركابەری دەكەن لەسەر بردنەوەی خەڵاتەكە".