بینیتێز پۆستی راهێنەرایەتی ئەم یانەیەی وەرگرت

25/05/2019 - 10:17 بڵاوکراوەتەوە لە وەرزش/جیهانی

 

رافائێل بینیتێزی ئیسپانی و راهێنەری یانەی نیوكاسڵی ئینگلیزی بە بۆندەكەی یانەی رۆما رازی دەبێت و پۆستی راهێنەرایەتی ئەم یانەیە لە ئەستۆ دەگرێت".

ماڵپەری كالچیۆ مێركاتۆ ئاشكرای كردووە : " یانەی رۆما بۆندێكی فەرمی پێشكەشی رافائێل بینیتێز كردووە و راهێنەرەكەش بە ئەرێنی وەڵامی بۆندەكەی داوەتەوە".

رۆما پێش كۆتایی هاتنی ئەم وەرزە بۆندی لەگەڵ رانێری واژۆكرد و لە شوێنی دی فرانچیسكۆ دەستبەكاریكرد ، تیپەكەش توانی پلەی شەشەمی ریزبەندی وەربگرێت بە كۆكردنەوەی (63) خاڵ وەرزی داهاتووش بەشداری یۆرۆلیگ دەكات".