بەفەرمی ... ریال مەدرید یاریزانێكی كۆنی خۆی هێنایەوە

25/05/2019 - 10:44 بڵاوکراوەتەوە لە وەرزش/جیهانی

 

یانەی ریال مەدرید بەشێوەیەكی فەرمی رائول دی تۆماسی ئەستێرەی پێشووی خۆی گەراندەوە یاریگای بێرنابیۆ".

رۆژنامەی ماركای ئیسپانی بڵاوی كردەوە ، رائول دی تۆماس كە بەشێوەی خواستن یاری بۆ یانەی رایۆ ڤالیكانۆ ئەنجامدا لەسەر داواكاری زێدان گەرایەوە ریزی یانەی ریال مەدرید".

دی تۆماس لە لێدوانێكیدا بۆ رۆژنامەی ماركا وتی : " لەراستیدا خەونەكەم بەدیهات ، دەمەوێت بۆ زێدان بسەلمێنم شایستەی پۆشینی درێسی ریال مەدریدم ، بەهیوام وەرزێكی تایبەت بەرێبكەم و متمانەی راهێنەر بەدەستبهێنم".