پۆكیتینهۆ : ئەگەر چامپیۆنس لیگ ببەینەوە یەك هەفتە دەگریم

26/05/2019 - 10:10 بڵاوکراوەتەوە لە وەرزش/جیهانی

 

ماوریسیو پۆكیتینهۆی ئەرجەنتینی و راهێنەری یانەی تۆتنهامی ئینگلیزی باس لەیاری كۆتایی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا دەكات بەرامبەر یانەی لیڤەرپوول و لەكاتی بردنەوەی نازناوەكە گریان هەڵدەبژێرێت".

پۆكیتینهۆ لە لێدوانێكیدا بۆ رۆژنامەنوسان وتی : " لەراستیدا ئامادەكارییەكی زۆر باشمان بۆ یاری كۆتایی كردووە ، ئەگەر یاری كۆتای چامپیۆنس لیگ لەلیڤەرپوول ببەینەوە ، پێم وایە بۆ ماوەی یەك هەفتە دەگریم".

جێی باسە هەردوو یانەی لیڤەرپوول و تۆتنهام گەیشتنە یاری كۆتایی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا و رۆژی یەكی حوزەیران لەشاری مەدرید رووبەرووی یەكتردەبنەوە".