ریال مەدرید ئەم (5) یاریزانەی بۆ شوێنگرەوەی رامۆس دەستنیشانكرد

26/05/2019 - 10:20 بڵاوکراوەتەوە لە وەرزش/جیهانی

 

ماڵپەرێكی ئیتاڵی بڵاوی كردەوە ، یانەی ریال مەدرید بۆ شوێنگرەوەی سێرجیۆ رامۆس ناوی (5) یاریزانی ئاشكراكردووە".

ماڵپەری (كالچیۆ مێركاتۆ)ـی ئیتاڵی ئاشكرای كردووە ، ریال مەدرید لەمانەوەی سێرجیۆ رامۆس بێ هیوابووە كە دەیەوێت لەم هاوینە ریزەكانی مێرنگی بەجێبهێڵێت ، بۆ ئەمەش ناوی (5) یاریزان هاتووە".

وەك سەرچاوەكە دەڵێت : " میلان سكرینیاری بەرگری ئینتەرمیلان و كولیبالی بەرگریكاری ناپۆلی و ڤان دایكی یاریزانی لیڤەرپوول و ماتیاس دی لیختی یاریزانی ئەیاكس و خۆزێ ماریا خیمینێزی بەرگریكاری ئەتلەتیكۆمەدرید پاڵێوراون بۆ ئەوەی شوێنی رامۆس بگرنەوە".