ناوی راهێنەری نوێی بەرشلۆنە ئاشكراكرا

26/05/2019 - 10:29 بڵاوکراوەتەوە لە وەرزش/جیهانی

 

ماڵپەرێكی جیهانی بڵاوی كردەوە ، یانەی بەرشلۆنە گەیشتۆتە بریاری كۆتایی بۆ هەڵوەشاندنەوەی بۆندی ئەرنیستۆ ڤالڤێردی ئیسپانی و راهێنەری یانەكە ، بۆ ئەمەش راهێنەرێكی نوێی دەستنیشانكردووە".

ماڵپەری (GOAL)ـی جیهانی ئاشكرای كردووە : " یانەی بەرشلۆنە لەدوای دۆراندنی تیپەكەی بەرامبەر لیڤەرپوول لە چامپیۆنس لیگ ، بردنەوەی جامی شای ئیسپانیای وەك مەرجی مانەوەی ڤالڤێردی دانابوو ، بەڵام بەهۆی لەدەستدانی نازناوەكە رۆیشتنی ئەم راهێنەرە لە ئەگەرەوە دەبێتە فەرمی".

ماڵپەرەكە دەڵێت : " یانەی بەرشلۆنە ناوی ئارسن ڤینگەری فەرەنسی هێناوە وەك بژاردەی یەكەم بۆ مەشقدانەوەی بەرشلۆنە ، ئێستا ئەم راهێنەرە بەبێ یانەیە و لەدوای وازهێنانی لە یانەی ئەرسناڵ پۆستی مەشقدانەوەی هیچ یانەیەكی لە ئەستۆ نەگرتووە".