پیكێ بۆمبەكەی تەقاندەوە و هۆكاری شكستەكەی جامی شای ئیسپانیای ئاشكراكرد

26/05/2019 - 11:46 بڵاوکراوەتەوە لە وەرزش/جیهانی

 

جیرارد پیكێی ئیسپانی و ئەستێرەی یانەی بەرشلۆنە هۆكاری شكستی تیپەكەی بەرامبەر یانەی ڤاڵانسیا ئاشكراكرد كە هۆكاربوو بۆ لەدەستدانی جامی شای ئیسپانیا".

پیكێ لە لێدوانێكیدا بۆ ر‌وژنامەنوسان وتی : " ئەگەر لەیاری بەرامبەر لیڤەرپوول سەركەوتووبوواین ئێستا لەسەر سێ نازناو جەنگمان دەكرد ، یاری لیڤەرپوول كاریگەری لەسەر ئەم یارییەش هەبوو".

لەبارەی گۆرینی راهێنەر ، پیكێ وتی : " هەندێك بریار بەدەستی ئێمە نییە ، بۆ نمونە گۆرینی راهێنەر، بەهیوام ڤالڤێردی لەگەڵمان بەردەوام بێت چونكە كارێكی نایابی لەگەڵ ئێمە كردووە و خزمەتێكی زۆری بە تیپەكە گەیاندووە".