بەرشلۆنە بۆمبە چاوەروانكراوەكەی خۆی دەتەقێنێتەوە

09/06/2019 - 09:57 بڵاوکراوەتەوە لە وەرزش/جیهانی

 

یانەی بەرشلۆنەی ئیسپانی هەوڵەكانی خۆی دەستپێكرد بۆ تەقاندنەوەی بۆمبێكی هاوینە و گواستنەوەی ئەستێرەیەكی فەرەنسی بۆ ریزەكانی".

رۆژنامەی سپۆرتی ئیسپانی ئاشكرای كردووە ، یانەی بەرشلۆنە لەپێناو دەستكەوتنی تواناكانی كیلیان مباپی فەرەنسی ئامادەیە (3) ئەستێرەی تیپەكەی رەوانەی پاریس بكات".

سەرچاوەكە دەڵێت : " بەرشلۆنە بۆندێكی ئامادە كردووە ناوی هەریەكە لە (ئۆمتیتی + دیمبلی + راكیتیچ) بخاتە نێو لیستەكە بۆ ئەوەی ئیدارەی پاریس سان جێرمان رازی بكات ، مباپی بگوازێتەوە كامپ نو".