تەنها بەم مەرجە ، ناڤاس ریال مەدرید جێدەهێڵێت

11/06/2019 - 11:34 بڵاوکراوەتەوە لە وەرزش/جیهانی

 

كایلۆر ناڤاسی كۆستەریكی و گۆڵپارێزی یانەی ریال مەدرید مەرجی خۆی بۆ رۆیشتن لە ریزەكانی مێرنگی راگەیاند".

رۆژنامەی موندو دیپۆرتیفۆی ئیسپانی رایگەیاند : " ناڤاس مەرجی رۆیشتنی لە ریال مەدرید بۆ ئەوە داناوە پێویستە شایستە دارییەكانی دوو ساڵی داهاتووی پێبدرێت كە لە بۆندەكەی ماوە".

سەرچاوەكە دەڵێت : " ناڤاس داوای بڕی (7) ملیۆن یۆرۆی كردووە بۆ هەر ساڵێك ، لەكۆی ئەو دوو ساڵەی كە لە بۆندەكەی ماوە ، بە پێچەوانەوە ئامادە نییە ریال مەدرید بەجێبهێڵێت".