بۆندێكی چاوەرواننەكراو ئاراستەی بۆفۆن كرا

12/06/2019 - 10:58 بڵاوکراوەتەوە لە وەرزش/جیهانی

 

رۆژنامەیەكی ئیتاڵیا لە هەواڵێكی چاوەرواننەكراو بڵاوی كردەوە ، یانەی پۆرتۆ گەیشتە رێككەوتن لەگەڵ جیان لویجی بۆفۆنی گۆڵپارێزی پێشووی یانەكانی یوڤینتۆس و پاریس سان جێرمان بۆ گواستنەوەی بۆ ریزەكانی".

رۆژنامەی لاگازێتا دیلۆ سپۆرتی ئیتاڵی بڵاوی كردەوە، یانەی پۆرتۆ دەیەوێت بۆفۆن بباتە ریزەكانی كە لەكۆتایی ئەم وەرزە وازهێنانی خۆی لە یانەی پاریس سان جێرمان راگەیاند".

سەرچاوەكە دەڵێت : " پۆرتۆ دەیەوێت بۆفۆن بكاتە شوێنگرەوەی كاسیاس كە بەهۆی نەخۆشییەوە بە ناچاری وازهێنانی لە یاریكردن راگەیاند".