سۆلشكایەر گڵۆپی سەوزی بۆ گاریس بێل هەڵكرد

13/06/2019 - 09:47 بڵاوکراوەتەوە لە وەرزش/جیهانی

 

ئۆلی گۆنار سۆلشكایەری نەرویجی و راهێنەری یانەی مانچستەر یونایتدی ئینگلیزی گڵۆپی سەوزی بۆ كارگێری تیپەكەی هەڵكرد تا بۆندێك لەگەڵ گاریس بێلی وێڵزی و ئەستێرەی یانەی ریال مەدرید واژۆ بكەن".

رۆژنامەی دەیلی ستاری بەریتانی رایگەیاند : " كارگێری یانەی مانچستەر یونایتدی ئینگلیزی هاتۆتە سەر هێڵ بۆ گواستنەوەی گاریس بێل بۆ ریزەكانی ، بۆ ئەمەش بۆندێكی فەرمی پێشكەش كردووە".

سەرچاوەكە دەڵێت : " سۆلشكایەر دەستی كردووە بە ئامادەكارییەكان بۆ وەرزی نوێ ، دەیەوێت تیپێكی تۆكمە دروست بكات و یانەكەی بگەرێنێتەوە سەردەمی زێرین ، بۆ ئەمەش چاوی لە تواناكانی گاریس بێلە".