دوای دۆراندنەكەی ئەرجەنتین ، سكالۆنی چی وت؟

16/06/2019 - 10:16 بڵاوکراوەتەوە لە وەرزش/جیهانی

 

لیۆنێل سكاڵۆنی ئەرجەنتینی و راهێنەری هەڵبژاردەی تانگۆ دڵتەنگی خۆی بەرامبەر دۆراندنەكەی بەرەبەیانی ئەمرۆ بەرامبەر كۆڵۆمبیا دەربڕی".

سكاڵۆنی لە لێدوانێكیدا رایگەیاند : " لەراستیدا كۆمەڵێك هەڵەمان لەیارییەكە ئەنجامدا ، بەڵام كەسێك و دوان توانبار ناكەم بەڵكو تیپەكە بەگشتی دەبێ بەرامبەر ئەو دۆراندنە بەرپرسیاربێت".

دەشڵێت : " ئێمە لە گێمی یەكەم ئێمە باشتربوین ، چەندین هەلمان دروست كرد ، بەڵام نەمانقۆستەوە ، كاتی باشمان لەبەردەم ماوە بۆ راسكردنەوەی هەڵەكان ، بەتایبەت ئەو دوو یارییەی كە ماومانە".