دەوڵەتی میدیای وەرزشی كوردی

  چوار شەممە, 13 ئەیلول 2017 08:09


زاگرۆس نانەكەلی
گومان لەوەنیە زانستی میدیای وەرزشی بەشێكی گرنگی میدیای گشتییە،لە كوردەواری خۆشمان دەڵێت كەس لەقەرارەكی نامێنێتەوە،بەڵام میدیای وەرزشی ئێستا بەهۆی ئەوەی گێتی بە نەهێنی و داگیركارێكی سپی ناوبانگی دەر كردووە و هەموومانی كردۆتە دیلی سەدەی بیست ویەك و وڵاتە خەتووەكانیش ئاگادارنین،دەپرسین كورد لەكوێ هاوكێشەكانی كێبڕكێی میدیای وەرزشی جیهانە؟
چەك بەداخەوە ! وخشڵ ومرواری و ئامێریە ئەلیكتڕۆنیەكان و جوانكاری خانمان گەرمترین وپڕ فرۆشترین بازاڕی ئێستای جیهانە،ئەوەی دەكرێت بڵێین بۆتە ژمارە چواری بازرگانی جیهان میدیای وەرزشیە،چونكە ئەو جەنجاڵی وپڕ سەرقاڵ بوون وبازرگانی كردن بە بازرگانی دەوڵەتیش میدیای وەرزشییە، بەنموونە سەیری وڵاتی ئیسپانیا بكەیت،بەهۆی دوو یانەوە،یانەكەش بەبۆنەی دوو یاریزانەوە،چۆن جیهانیان بۆخۆیان كێشكردووە،بازرگانی وگەشت وگوزار و سەركردەكان وهونەرمەندان و بەرهەم هێنەرەكانی سینەمای و بازرگان وبزنسمانە زەبەلاحەكان و كۆمپانیا هەر گەورەكانی جیهان و ریكلام و بەگشتی هەموو جیهان لەخزمەت وەرزشی ئەم وڵاتە وەستاون،بەڵام سەركردە ورێبەری و چاوساغی و لەشكرە بەهێزەكە دەوڵەتە زلهێزە سەربەخۆیەكەی میدیای وەرزشیە،كە گێتی كردۆتە ئامانجی واقوڕمان و بۆخۆكێشكردن و قۆرغی كردوون،میدیای وەرزشی ئەمرۆكە نەك بەشێكی میدیای گشتییە،بەڵكو خۆی بۆ خۆی سەربەخۆی راگەیاندن ولە میدیای گشتی ماڵی خۆی كردووە و بۆتە دەوڵەتێكی سەربەخۆی زلهێزی هەسارەكەمان.
لەكۆتا دوو پرسیار حەقە وڵامەكەی بزانین،ئایا میدیای گشتی قبوڵیەتی میدیای وەرزشی لێی جیابێتەوە سەربەخۆی دەوڵەتی میدیای وەرزشی رابگەیەنێت؟ بۆنا خۆ وەكو ئێمەی كورد كێشەی رێكەوتنی سایكس بیكۆیان نیە،پرسیارەكەی تر لەم دەوڵەتە زلهێزەی میدیای وەرزشی ئێستا كە ژیان وهزر و هەسارەكەمانی داگیر كردووە میدیای وەرزشی كوردی چی بەردەكەوێت؟بەبێ دوو دڵی تا ئێستا هیچ ،چونكە نەمان توانیوە یەك چركە یارییەكی نێودەوڵەتی بە فەڕمی بكڕینەوە !تەنانەت بیریشمان لێ نەكردۆتەوە،چونكە دامەزراندنی دەوڵەتی میدیای وەرزشی پێوویستی بە مقەومات پلان و كاركردن هەیە.نموونەی زیندومان هەیە،وڵاتیك لەرووی دانیشتوان و رووبەر لە شارێكی كوردستان بچووكترە،تەنها بە چوار كەناڵی وەرزشی میوانداری مۆندیالی بردەوە،ئێمەش تا ئێستا ناتوانین كەرستەو مەواد وبەرهەم و چالاكی رۆژانەی كەناڵێكی وەرزشی لۆكاڵی رابپەڕێنین بۆ شارەكانی كوردستان!خۆ ئەگەر یارییەكانی جیهانی نەبێت هەندێك كەناڵی جگە لەوەرزشیش دەچنە خانەی خەوتووەكان،بۆیە تا ئێستا درەنگ نیە و زووە دەوڵەتی میدیای وەرزشی لەگەڵ جیهان رابگەیەنین، بابیرلەوە بكەینەوە لەكارێك سەركەوتنمان بەدەست نەهێناوە لامان ئاسایی بێت، با لێرەوە لەڕێگای میدیای وەرزشییەوە دەوڵەتی میدیای وەرزشی كوردی رابگەیەنین،ئەگەرنا لەقەل وكۆتریش دەبین.