ئەركی هەموان لەم قۆناغەدا

  یەک شەممە, 17 ئەیلول 2017 06:40

 

              زۆرن ئەوانەی كە بانگەشەی ئازادی دەكەن، بەڵام كەمن ئەوانەی كەبەكردار جێبەجێی دەكەن، زۆرن ئەوانەی كە بەرنامەی باشیان هەڵگرتوە وبانگەشەی بۆ دەكەن، بەڵام كەمن ئەوانەی كە بەكردار خزمەتی خاك و گەل و ووڵاتیان ئەكەن.

گەر دەڵێن وانیە بۆ ئەم ووڵاتە وای لێهات ڕۆژ دوای ڕۆژ قەیرانەكان قوڵتربونەوە چارەسەرەكان ئاڵۆزتربوون، متمانەی تاكی كوردیان تێكشكاند پرۆسەی سیاسی و دیموكراسی بانگەشەی مەدەنیانەیان نائومێد كرد،ئەزموونی چەندین ساڵەیان لەكەداركرد.
نەخشەی فكری تاكی كوردیان شێواندا كارێكیان كرد كەس لەكەس ڕازی نیە لەهەمان كاتیشدا خۆشی هیچی لەباردانیە،ئەوەی چەندین ساڵە لۆمەت ئەكات لەبەر هەڵوێستێكی سەربەخۆی خۆت ئێستا خۆشی هەمانی كاری تۆ ئەنجام ئەدات بەبێ ئەوەی خۆی دان بەهەڵەی خۆیدابنێ.
نەوەیەك پەروەردەكرا دژی هەموو جوانیەكە دژی هەموو خزمەتێكە دژی هەموو لوژیكیكە بەداخەوە وەك هەرزانە بیر ئەكاتەوەو ئەدوێ و ئەنوسێی و ئەنجام ئەدات،ئەم شەپۆلە لە نەخیر بۆ هەمووشتێك ئاسانە فێری بكەیت بەڵام دڵنیابە بەیانی نەخیر بۆخۆشیان ئەكەن،ئاڕاستەكردنیان قورسە ڕاستكردنەوەیان ئەستەمە،چونكە پێوەریان شیواوە.
بۆیەگرنگە لەم باروو دۆخەدا هەموان بەئەركی سەرشانمان هەستین ئەم جۆرە لەبیر كردنەوە كەهەر من ڕاستم و هەمیشە من لەسەر هەقم،تۆش هەمیشە هەڵەیت و لەسەر ناهەقیت ئەم ووڵاتەی بەم دۆخەگەیاند،پێویستە هەنگاوی جدی بندرێت تا كۆتایی بەم جۆرە لەم‌ ئیرهابە فكریە بهیندرێت ناكریت ژیان بە جۆرێك بەڕێ كەیت ئەوەی لەگەڵ تۆیە فریشتەیە ئەوەی وەك تۆ بیرناكاتەوە شەیتانە،كەئەمە سادەترین مافی ئازادی ئینسانە.
ئەكرێت وەك ئەركی سەرشانی هەموو خەمخۆران و دڵسۆزانی ووڵات كاربكرێت تا جۆرێك لە ئاشتەوای نیشتیمانی لە سەرجەم كایەكانی ژیاندا ڕەنگداتەوە ئەویش لەڕێگای ئەم هەنگاوانەی‌ خوارەوە :ـ
1ـ بەكردەوە بڕوامان بەئازادی هەبێت چونكە هەرگیز ناكرێت هەموان وەك یەك بیركەینەوە مەرجبش نیە تەنها یەك جۆر لەبیر كردنەوەڕاست بێت ئەكرێت ئەو شێوازو ڕێگایانە جیاوازبن كەبەمەبەستێك یان چەندمەبەستێكمان ئەگەیت.
2ـ خود پەسندی و خۆبەفریشتەكردن و كۆكردنەوەی هەموو جوانی باشەكان لە شتێك و كەسێك و لایەنێداو بەشەیتان كردن و كۆكردنەوەی هەموو ناشیرنیەكان لەكەس و لایەنێك و گروپێكدا كارێكی زۆرهەڵەیە و كۆمەڵگا بەوەو پەڕگیری و ئیرهابی فیكری ئەبات .
3ـ بیری تەسكی و داخراوی و گۆشەگیری و بچوكی هەمیشەو بەردەوام زیانی هەبوە بۆ ئاست و پێگەو پێگەیشتنی مرۆڤەكان ناكرێت بەتەمای دەستكەوت و داهێنان و سەر كەوتن بیت و هەمیشە لە چوار چێوەی خۆتدا بخولێیتەوە.
4ـ ئەگەر چەكەكان و هۆكارەكان و دەرمانەكان زیان بەخش بن بەڵام دواجاركەسانێك بە بیرو بۆچونی هەڵە بەكاریان ئەهێنێت و زیان بەتاك و كۆمەڵگاو ژینگە ئەگەیەنن بۆیە گرنگە هەمیشە بەتەندروستی بیر بكەینەوە .
5ـ بەرژەوەندی خاك و ووڵات و نیشتیمان و گەل ئەبێت پێش هەمووبەرژەوەندیە تاكی و كەسی و خودی و لایەنێكی دیاریكراو بكەوەنەوە،چونكە گەر گەل و خاك و نیشتیمان زیانیان پێ گەیشت دوجار هیچ كەس ولایەنێك براوە نیە.
6ـ گرنگە كار بۆ ئاشتەوای و ئاشبونەوەی نیشتیمانی بكرێت چونكە گەروانەكەین دواجار سەرجەم ڕەهەندەكانی ئاشتەوایمان وەك كۆمەڵایەتی و خێزان و سیاسی و ئاینی ...هتد ئەكەوێتە مەترسیەوە دواجار ئارامی كۆمەڵگەی كوردەوای ئە شێوێت.
ئەمانەو چەندان خاڵی تریش بۆیە هیوادارم هەموان چ وەك تاك چ وەك گروپ چ وەك لایەن بەگیانی بەر پرسیارانەوە بیر بكەینەوە و هەنگاوی دروست بنێن تا ئەم ووڵاتە له م ‌ قەیرانه ‌ڕزگاری ببێت ، بەپلان و نەخشەوە ڕوو بەڕووی سەرجەم ئەو قەیران وكێشانەببینەوە كەلەداهاتوودا ڕو ئەدەن.

 

 

 

دارا سێكانیانی

دارا سێكانیانی
لەدایك بوی ساڵی 1970
پیشە مامۆستا 24 ساڵ خزمەت
بڕوانامە
دبلۆم لە بیركاریدا پەیمانگای سلێمانی
بكلوریوس لە علم النفس لە كلیە التربیە المفتوحە جامعە بغداد
ماجستر لە( ادارە الاعمال )عن طریق التعلیم عن البعد