وێنە... پێكهاتەی یاری ئەمرۆی بەرشلۆنە ئاشكرابوو

21/09/2019 - 10:33 بڵاوکراوەتەوە لە وێنە

 

لە خولی ئیسپانیا لە كاتژمێر 10:00 یانەی بەرشلۆنە دەبێتە میوانی یانەی غەرناتە، بەرشلۆنە لە جەولەی رابردووی خولەكە ئاستێكی بەرزی پێشكەش كردوو بە پێنج گۆڵ لە ڤالنسیای بردەوەو ئێستا بە كۆكردنەوەی حەفت خاڵ پلەی پێنجەمی ریزبەندی گرتوە.

بەرشلۆنە لەم یارییەدا سوود لە تواناكانی میسی وەردەگرێتەوە پاش ئەوەی لە جەولەكانی تری رابردووی خولەكە بەهۆی پێكانەوە بەشداری نەكردووە، ئەم یاریزانە ئێستا لە پێكان چاك بۆتەوەو بۆ بەشداری كردن لەم یارییەدا بەتەواوی ئامادەیە، پاش ئەوەی لە یاری یەكەمی تیپەكەی لە یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا لە گێمی دووەم بەرامبەر بروسیادۆرتمۆند بەشداری كرد، گەڕانەوەی میسی هێزێكی زیاتر بە یانەی بەرشلۆنە دەبەخشێت، ئەم یانەیە ئەگەر بیەوێت ئەم وەرزە پارێزگاری لە نازناوەكەی بكات نابێت بەهیچ شێوەیەك توشی دۆڕان بێت و هیچ خاڵێكی تر لەدەست بدات، عوسمان دێمبلی و صاموێل ئۆمتیتی بەشداری لە یارییەكە ناكەن.

ئەمەش پێكهاتەی پێشبینیكراوی هەردوو یانەیە:

Capture