وێنە.. پێكهاتەی یاری ئەمرۆی بایرن میونخ ئاشكراكرا

22/10/2019 - 10:08 بڵاوکراوەتەوە لە وێنە

 

لە ڕكابەرییەكانی كۆمەڵەی دووەمی یانە پاڵەوانەكانیش بایرن میونخی ئەڵمانی یەكەمی كۆمەڵەكە بە كۆكردنەوەی شەش خاڵ لە دەرەوەی یاریگای خۆی دەبێتە میوانی ئۆڵۆمپیاكۆسی یۆنانی.

لە دوو یاری سەرەتای ئەم وەرزە یانە ئەڵمانیەكە دوو بردنەوەی بەنرخی بەرامبەر بە یانەكانی سرفینیا و تۆتنهام بەدەست هێناوە بەتایبەتی ، لە جەولەی رابردوو گەورەترین بردنەوەی بەرامبەر بە یانەی تۆتنهام بەدەست هێنا كە بە حەفت گۆڵ بوو، ئەم یانە ئەڵمانیە لەكاتێكدا ئەم یارییە ئەنجام دەدات پێشەنگی خولی ئەڵمانی لەدەستداوە لە دوو جەولەی رابردووی خولی ناوەخۆ تەنها یەك خاڵی بەدەست هێناوە بۆیە ڕاهێنەر و یاریزانان جگە لە بردنەوە هیچ ئامانجێكی تریان نیە، لە یارییەكەش بەهۆی پێكانەوە نیكۆلاس زۆلە ناتوانێت بەشداری بكات ئەمەش ئەركی تیپەكە لە بەرگری زەحمەت دەكات و لیۆن گۆریتسكاش دوای چاك بونەوەی لە پێكان دەگەڕێتەوە پێكهاتەی تیپەكە.

هەرچی ئۆڵۆمپیاكۆسە بە خاڵێك پلەی سێیەمی گرتوە لە جەولەی رابردووش لەگەڵ یانەی سرفینیا توشی دۆران هاتوەو لە جەولەی پێشوو تریش لەگەڵ تۆتنهام بەرامبەر بووە، باش دەزانێت بەدەست هێنانی خاڵێك لەیاری ئەمشەو بەسەركەوتن بۆ ئەو هەژمار دەكرێت.

Untitled