جوانترین وێنه‌كانی بردنه‌وه‌ی ریال مه‌درید به‌رامبه‌ر دۆرتمۆند ببینه‌

پێنج شەممە, 07 کانونی یەکەم 2017 07:34

لەمیانی یارییەكانی دوا گەڕی قۆناغی گرووپەكانی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا هەردوو یانەی ریال مەدرید و بوروسیا دۆرتمۆند رووبەرووی یەكتربوونەوە".

لەیارییەكەدا یانەی ریال مەدرید بە ئەنجامی (3 – 2) بردنەوەی تۆماركرد و گەیشتە قۆناغی دووەم".

بۆرخا مایۆرال و كریستیانۆ رۆناڵدۆ و لوكاس ڤاسكوێز سێ گۆڵەكەی یانەی ریال مەدریدیان تۆماركرد ، دوو گۆڵەكەی بوروسیا دۆرتمۆندیش پێر ئۆبامیانگ تۆماریكرد".

بەم ئەنجامەش یانەی ریال مەدرید كۆی خاڵەكانی بۆ (13) خاڵ بەرزكردەوە و بە پلەی دووەم سەركەوت بۆ قۆناغی داهاتووی چامپیۆنس لیگ ، بوروسیا دۆرتمۆندیش پلەی سێیەمی مسۆگەركرد و رووی لە یۆرۆلیگ كرد".


 

رێكان عزیز