وێنە ... شاندی بەرشلۆنە گەیشتە لیڤەرپوول ، پۆلیسیش رێگای سەرەكی داخست

07/05/2019 - 11:10 بڵاوکراوەتەوە لە وێنە

 

شاندی یانەی بەرشلۆنە بەمەبەستی رووبەرووبوونەوەی یانەی لیڤەرپوول لەیارییەكانی گەڕانەوەی قۆناغی پێشكۆتایی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا گەیشتە شاری لیڤەرپوول".

راگەیاندنەكانی بەریتانیا بڵاویان كردەوە ، شاندەكە لە فرۆكەخانەوە راستەوخۆ گەیشتوونەتە ئوتێلی (هیلتون) لەشاری لیڤەرپوول ، هەر بۆ ئەم مەبەستە پۆلیس رێگای سەرەكی ئەم شەقامەی داخستووە ، ئەوەش لەپێناو دووركەوتنەوە لە هەر رووداوێكی نەخوازراو لەلایەن هاندەرانەوە".

بەرشلۆنە دواین یەكەی مەشقی ئەنجامداوە و ئێستا خۆی بۆ یارییەكە ئامادە كردووە كە بریارە ئەمشەو لە ئەنفیلد بەرێوەبچێت".

یانەی لیڤەرپوول بۆ قەرەبووكردنەوەی دۆراندنی یاری رابردوو پێویستە بە (4 – 0) بردنەوە تۆماربكات ، هەرچی بەرشلۆنەیە بەهەر ئەنجامێكی بردنەوە و یەكسانبوون و دۆراندن بەجیاوازی (2) گۆڵ ، دەگاتە قۆناغی داهاتوو"