ڤیدیۆ ... ریال مەدرید بە هاتریكی بنزیمە لە فەنارباخچەی بردەوە

01/08/2019 - 11:14 بڵاوکراوەتەوە لە ڤیدیۆ

 

لە جامی ئۆدی، ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی بە پێنج گۆڵ بەرامبەر بە سێ گۆڵ لە فەنەرباخچەی توركی بردەوە و پلەی سێیەمی بەدەستهێنا.

لەسەرەتادا گاری رۆدریگێز گۆڵی یەكەمی بۆ یانەی فەنارباخچە لەخولەكی (6) تۆماركرد ، بەڵام وەڵامی ریال مەدرید بە دوو گۆڵ زۆر خێرابوو ، یەكەمیان كەریم بنزیمە لەخولەكی (12) تۆماریكرد ، هەمان یاریزان لەخولەكی 27 گۆڵی دووەمی تۆماركرد ، پێش كۆتایی هاتنی گێمی یەكەم بە (11) خولەك نەبیل درار گۆڵی دووەم و یەكسانبوونی بۆ فەنارباخچە تۆماركرد".

لە گێمی دووەم ، كەریم بنزیمە لەخولەكی (53) خۆی كردە خاوەنی هاتریك و سێیەم گۆڵی بۆ یانەی ریال مەدرید تۆماركرد ، یانەی فەنارباخچە نەیویست جڵەوی یارییەكەی لەدەست بروات و لەخولەكی (59) لەرێگای یاریزان ( ئۆزفان توفان) گۆڵی سێیەم و یەكسانبوونیان تۆماركردەوە ، ئەوەی مایەوە نهێنی یارییەكە بوو كە لەلایەن ریال مەدریدەوە یەكلایی كرایەوە ، لەخولەكی (62) ناچۆ فێرناندێزی گۆڵی چوارەم و پێشكەوتنی تۆماركرد ، ماریانۆ دیازیش پێش ئەوەی یارییەكە كۆتای پێبێت بە (11) خولەك توانی گۆڵی پێنجەم و متمانەیی تۆماربكات".

بەم ئەنجامەش ریال مەدرید پلەی سێیەمی پاڵەوانیەتی جامی دۆستانەی ئۆدی بەدەستهێنا و فەنارباخچەش لە پاڵەوانیەتییەكی چوارقۆڵی پلەی چوارەمی وەرگرت".