ڤیدیۆ ... تۆتنهام بووە پاڵەوانی جامی ئۆدی

01/08/2019 - 11:38 بڵاوکراوەتەوە لە ڤیدیۆ


لەیاری دووەمی پاڵەوانیەتی جامی ئۆدی ، یانەی تۆتنهام بەفەرمی بووە پاڵەوانی جامەكە دوای بردنەوەی لە یانەی بایرن میونخ بەلێدانی یەكلاكەرەوە لەخاڵی سزا".

لەكاتی ئاسایی یارییەكەدا هەردوو یانە بە ئەنجامی (2 – 2) یەكسانبوون ، لەسەرەتادا ئیریك لامیلا لەخولەكی 18 گۆڵی یەكەمی بۆ یانەی تۆتنهام تۆماركرد، لەخولەكی (59) كریستیان ئەریكسۆن گۆڵی دووەمیشی بۆ تۆتنهام تۆماركرد ، بەڵام گەرانەوەی بایرن میونخ بۆ كەش و هەوای یارییەكە تەنها لە نیو كاتژمێری كۆتایی یارییەكەبوو ، یان فیات ئارب گۆڵی یەكەمی یانەی بایرن میونخی تۆماركرد ، پێش كۆتایی هاتنی یارییەكەش بە 9 خولەك ئەلفۆنسۆ دیفیز گۆڵی یەكسانبوونی بۆ بایرن میونخ تۆماركرد".

بەلێدانی یەكلاكەرەوەش لەخاڵی سزا ، یانەی تۆتنهام یارییەكەی بەئەنجامی(6 – 5) بردەوە و بووە پاڵەوانی جامی ئۆدی".