ڤیدیۆ ... بەرشلۆنە بە دوو گۆڵ بەغەرناتە دۆرا

22/09/2019 - 08:43 بڵاوکراوەتەوە لە ڤیدیۆ

 

یانەی غەرناتە دووەمین دۆڕانی لەم وەرزەی خولی یانەكانی ئیسپانیا توشی یانەی بەرشلۆنە كرد كاتێك لە یاریگای خۆی لە یارییەكانی جەولەی پێنجەمی خولەكە بە دوو گۆڵی بێ بەرامبەر لێی بردەوە.

هەر لەگەڵ دەست پێكردنی یارییەكە بە دوو خولەك رامۆن عەزیز گۆڵی یەكەمی بۆ یانەی غەرناتە تۆمار كرد سەرەرای هەوڵەكانی یانەی بەرشلۆنە ئەم گێمە بەم ئەنجامە كۆتایی هات.

لە گێمی دووەم بەرشلۆنە لەهەوڵەكانی بەردەوام بوون، بەڵام نەیتوانی گۆڵی بەرامبەر تۆمار بكاتەوەو لەخولەكی 66 ئەلڤارۆ فادیۆ بە لێدانی سزا گۆڵی دووەمی تۆمار كرد، ئەنجامی یارییەكەش تا كۆتایی بەم شێوەیە مایەوە، بەم بردنەوەیەش غەرناتە بووە خاوەنی 10 خاڵ بەشێوەیەكی كاتی هاتە پێشەنگی یانەكان، بەرشلۆنەش بە حەفت خاڵ بەشێوەیەكی كاتی لە پلەی حەفتەمی ریزبەندی مایەوە.