ڤیدیۆ ... بەرشلۆنە یەكەم یاری لەدەرەوەی یاریگای خۆی بردەوە

29/09/2019 - 08:31 بڵاوکراوەتەوە لە ڤیدیۆ

 

یانەی بەرشلۆنە یەكەمین بردنەوەی لەم وەرزەی خولی ئیسپانیا لە دەرەوەی یاریگای خۆی بەدەست هێنا كاتێك بە دوو گۆڵی بێ بەرامبەر لە خیتافی بردەوە.

بەر لەكۆتایی گێمی یەكەم بە چوار خولەك لویس سوارێز گۆڵی یەكەمی بۆ بەرشلۆنە تۆمار كرد ئەمەش سێیەم گۆڵی ئەم یاریزانە ئۆرۆگواییە بوو لەم وەرزەدا تۆماری دەكات و گێمی یەكەمیش بەم گۆڵە كۆتایی هات.

لەگەڵ دەست پێكردنەوەی گێمی دووەم بە چوار خولەك جۆنیۆر فیربۆ گۆڵی دووەمی بەرشلۆنەی تۆمار كرد، بەر لەكۆتایی یارییەكەش بە هەشت خولەك كلیمۆنت لینیگلیت لەیانەی بەرشلۆنە بەكارتی سور كرایە دەرەوەی یاریگا، یارییەكەش بە دوو گۆڵ بۆ بەرشلۆنە كۆتایی هات، بەم بردنەوەیەش بووە خاوەنی 13 خاڵ بەشێوەیەكی كاتی هاتە پلەی چوارەمی یانەكان.