ڤیدیۆ ... لیڤەرپوول لەداوی یەكسانبوون رزگاری بوو

03/10/2019 - 08:48 بڵاوکراوەتەوە لە ڤیدیۆ

 

لەخولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا یانەی لیڤەرپوڵ بە چوار گۆڵ بەرامبەر بە سێ گۆڵ لە یانەی سالزبۆرگی نەمسایی بردەوە و یەكەم سێ خاڵی بەدەستهێنا".

سادیۆ مانی لەخولەكی (9) گۆڵی یەكەمی یانەی لیڤەرپوولی تۆماركرد ، دواتر ئەندرۆ رۆبێرتسۆن لەخولەكی (24) گۆڵی دووەمی بۆ پاڵەوانی ئەوروپا تۆماركرد ئەمە پێش ئەوەی محەمەد سەڵاح لەخولەكی 36 گۆڵی سێیەم تۆماربكات".

پێش كۆتایی هاتنی گێمی یەكەم هی چان گۆڵێكی بۆ سالزبۆرگ كرد و گێمی یەكەم لەبەرژەوەندی یانەی رێدز كۆتایی هات".

لەگێمی دووەم یانەی سالزبۆرگ ریمۆنتادای تۆماركرد و لەرێگای یاریزان (مینامینۆ)ەوە جیاوازییەكەی بۆ یەك گۆڵ كەم كردەوە ، لەخولەكی (60) هالان توانی ئەنجامەكەیان بۆ یەكسان بكاتەوە و یارییەكە بگەرێنێتەوە خاڵی سەرەتا.

بەڵام لەخولەكی 69 محەمەدسەڵاح گۆڵی دوەمی خۆی و چوارەمی لیڤەرپوڵی تۆماركرد یارییەكەش لەبەرژەوەندی یانەی لیڤەرپوول كۆتایی هات".

بەم ئەنجامەش لیڤەرپوڵ بە سێ خاڵ سێیەمەو سالزبۆرگیش بە جیاوازی گۆڵ و بەسێ خاڵ دووەمە.