ڤیدیۆ ... گۆڵەكانی یاری (كریستال پالاس 0 – 2 مان سیتی) ببینە

20/10/2019 - 08:53 بڵاوکراوەتەوە لە ڤیدیۆ

 

مانچستەرسیتی هاتەوە دووەمی خولی نایابی یانەكانی ئینگلتەرا پاش ئەوەی لە دەرەوەی یاریگای خۆی بە دوو گۆڵی بێ بەرامبەر لە یانەی كریستاڵ پاڵاسی بردەوەو بردنەوەی شەشەمی لەم وەرزە بەدەست هێنا.

گابریێل خیسۆس لەخولەكی 39 گۆڵی یەكەمی بۆ مانچستەرسیتی تۆمار كرد، دوای تەنها دوو خولەكی تر داڤید سیلڤا گۆڵی دووەمی تۆمار كرد، ئەنجامی یارییەكەش تا كۆتایی بەم شێوەیە مایەوە، بەم بردنەوەیەش مانچستەرسیتی بە كۆكردنەوەی 19 خاڵ گەڕایەوە پلەی دووەمی ریزبەندی.