ڤیدیۆ... ئەڵمانیا پلەی یەكەمی وەرگرت و گەیشتە كۆتاییەكانی یۆرۆ

17/11/2019 - 09:12 بڵاوکراوەتەوە لە ڤیدیۆ

 

ئەڵمانیا هاتە پلەی یەكەمی كۆمەڵەی سێیەم و گەیشتە كۆتاییەكانی یۆرۆ كاتێك بە چوار گۆڵی بێ بەرامبەر لە بیلاڕوسیای بردەوە.

بەر لەكۆتایی گێمی یەكەم بە چوار خولەك ماتیاس جینتێر گۆڵی یەكەمی تۆمار كرد، لەگەڵ دەست پێكردنەوەی گێمی دووەمیش بە چوار خولەك لیۆن گۆریتسكا گۆڵی دووەمی تۆمار كرد، دوای شەش خولەكی تر تۆنی كروس تیپەكەی كردە خاوەنی گۆڵی سێیەم ، بەر لەوەی یارییەكەش كۆتایی پێ بێت بە حەفت خولەك تۆنی كروس گۆڵی دووەمی خۆی و چوارەمی تیپەكەی تۆمار كرد".

بەم بردنەوەیەش ئەڵمانیا بووە خاوەنی 18 خاڵ بەفەرمی گەیشتە كۆتاییەكانی یۆرۆ.