ڤیدیۆ ... گۆڵەكانی یاری (مانچستەر سیتی 1 – 2 مانچستەر یونایتد) ببینە

08/12/2019 - 09:20 بڵاوکراوەتەوە لە ڤیدیۆ

 

یانەی مانچستەرسیتی یاری دێربی شاری مانچستەری دۆراند بە مانچستەریۆنایتد كاتێك لە یارییەكانی جەولەی 16می خولەكە بە گۆڵێك بەرامبەر بە دوو گۆڵ توشی دۆران بوو بەمەش زیاتر لە ڕكابەری كردنی لیڤەرپول بۆ بردنەوەی نازناوەكە دووركەوتەوە.

ماركۆس راشفۆرد لەخولەكی 23 بە لێدانی سزا گۆڵی یەكەمی بۆ مانچستەریۆنایتد تۆمار كرد، گۆڵی دووەمی مانچستەریۆنایتد لەلایەن ئەنتۆنی مارسیال لەخولەكی 29 تۆمار كرا گێمی یەكەمیش بەم ئەنجامە كۆتایی هات.

لەخولەكی 85 نیكۆلاس ئۆتامێندی تاكە گۆڵەكەی مانچستەریۆنایتدی تۆمار كرد بەم بردنەوەیەش مانچستەریۆنایتد بووە خاوەنی 24 خاڵ پلەی پێنجەمی گرتوەو مانچستەرسیتی بە 32 خاڵ لە پلەی سێیەم مایەوە.