ریال مەدرید ئیشبیلیەی تێكشكاند و سێ خاڵی بردەوە

یەک شەممە, 10 کانونی یەکەم 2017 10:30

لەمیانی یارییەكانی گەڕی (15)ــی خولی یانەكانی ئیسپانیا هەردوو یانەی ریال مەدرید و ئیشبیلیە رووبەرووی یەكتربوونەوە".

لەیارییەكەشدا یانەی ریال مەدرید بە ئەنجامێكی گەورە و بە (5 – 0) بردنەوەی تۆماركرد و سێ خاڵی بەدەستهێنا".

كریستیانۆ رۆناڵدۆ لەیارییەكەدا دوو گۆڵی تۆماركرد ، سێ گۆڵەكەی دیكەش یاریزانان (ناچۆ فێرناندێز و تۆنی كروس و ئەشرەف حەكیمی) تۆماریانكرد".

بەم ئەنجامەش یانەی ریال مەدرید كۆی خاڵەكانی بۆ (31) خاڵ بەرزكردەوە و پلەی سێیەمی گرتووە ، بەجیاوازی (5) خاڵ لەدوای یانەی بەرشلۆنە دێت بەڵام یارییەكی زیاتر ئەنجامداوە".


 

رێكان عزیز