بەفەرمی ... ئینتەرمیلان گەیشتە قۆناغی چارەكی كۆتایی جامی ئیتاڵیا

چوار شەممە, 13 کانونی یەکەم 2017 07:55

لەمیانی یارییەكانی قۆناغی (16)ـی جامی یانەكانی ئیتاڵیا هەردوو یانەی ئینتەرمیلان و بۆردینۆنی رووبەرووی یەكتربوونەوە".

لەیارییەكەشدا یانەی ئینتەرمیلان سەركەوتنی تۆماركرد و گەیشتە قۆناغی چارەكی كۆتایی".

كاتی ئاسایی و زیادكراوی یارییەكە بەبێ گۆڵ كۆتایی پێهات ، بە لێدانی یەكلاكەرەوەش لە خاڵی سزا ، یانەی ئینتەرمیلان بە ئەنجامی 
(5 – 4) سەركەوتنی تۆماركرد".


 

رێكان عزیز