بەرشلۆنە بە چوار گۆڵ پێشوازی لە لاكەرۆنیا كرد

دوو شەممە, 18 کانونی یەکەم 2017 07:15

لەمیانی یارییەكانی گەڕی (16)ـی خولی یانەكانی ئیسپانیا هەردوو یانەی بەرشلۆنە و دیپۆرتیفۆ لاكەرۆنیا رووبەرووی یەكتربوونەوە".

لەیارییەكەشدا یانەی بەرشلۆنە بە ئەنجامێكی گەورە و بە (4 – 0) بردنەوەی تۆماركرد".

لویس سوارێز و پاولینهۆ یەكەو دوو گۆڵیان تۆماركرد و یانەی بەرشلۆنەیان بەرەو سێ خاڵی گرنگ برد".

بەم ئەنجامەش یانەی بەرشلۆنە لە پێشەنگی یانەكان شوێنی خۆی بەهێزتركرد و بە (42) خاڵ پلەی یەكەمی گرتووە بەجیاوازی (11) خاڵ پێش یانەی ریال مەدرید دێت".

 


 

رێكان عزیز