لەمیانی یارییەكانی قۆناغی چارەكی كۆتایی پاڵەوانیەتی جامی رابیتەی یانەكانی ئینگلتەرا هەردوو یانەی لیستەر سیتی و مانچستەر سیتی رووبەرووی یەكتربوونەوە".
لەیارییەكەشدا یانەی مانچستەر سیتی بە لێدانی یەكلاكەرەوە لە خاڵی سزا سەركەوتنی تۆماركرد و گەیشتە قۆناغی داهاتوو".
لەسەرەتادا بێرناردۆ سیلڤا گۆڵی یەكەمی یانەی لیستەر سیتی تۆماركرد ، بەڵام لەكاتی زیادكراوی یارییەكە جیمی ڤاردی گۆڵی یەكسانبوونی بۆ لیستەر تۆماركرد ، بە لێدانی یەكلاكەرەوەش لەخاڵی سزا یانەی مانچستەر سیتی سەركەوتنی تۆماركرد".
بەم ئەنجامەش یانەی مانچستەر سیتی بەشێوەیەكی فەرمی سەركەوت بۆ قۆناغی پێشكۆتایی پاڵەوانیەتی جامی رابیتەی یانەكانی ئینگلتەرا".
رێكان عزیز