بە دوو گۆڵی محمد سەڵاح ، لیڤەرپوول بەربەستی لیستەر سیتی بڕی

یەک شەممە, 31 کانونی یەکەم 2017 06:56

لەمیانی یارییەكانی گەڕی (21)ـی خولی یانە نایابەكانی ئینگلتەرا هەردوو یانەی لیڤەرپوول و لیستەر سیتی رووبەرووی یەكتربوونەوە".

لەیارییەكەشدا یانەی لیڤەرپوول بە ئەنجامی (2 - 1) بردنەوەی تۆماركرد".

محمد سەڵاح هەردوو گۆڵەكەی یانەی لیڤەرپوولی تۆماركرد ، تاكە گۆڵەكەی لیستەر سیتیش یاریزان (جیمی ڤاردی) تۆماریكرد".

بەم ئەنجامەش یانەی لیڤەرپوول كۆی خاڵەكانی بۆ (41) خاڵ بەرزكردەوە و پلەی چوارەمی ریزبەندی گرتووە".


 

رێكان عزیز